بەرشەلۆنە کۆندێ بێدەنگ دەکات

بەرشەلۆنە دەرگای ڕۆیشتنی بۆ یولس کۆندێی بەرگریکاری فەرەنسی کردووەتەوە، بەمەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر یانەکە، بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنایی بوونی زۆرێک لە یاریزانان لەسەر هێڵی بەرگری.

 بەرشەلۆنە لە ساڵانی ڕابردوودا تووشی قەیرانێکی دارایی سەخت بووە، ئەمەش وایکردووە زۆرێک لە ئەستێرەکانی لە کارەکانیان دووربخاتەوە بۆ ئەوەی لە مووچەی زۆر ڕزگاری بێت.


 بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی، بەرشەلۆنە ئامادە دەبێت گوێ لەو ئۆفەرانە بگرێت کە پێشکەشی ئەو یاریزانە فەرەنسییە دەکرێت بەهۆی زۆری ژمارەی یاریزانەکانی بەرگری یانەکەی.

 ڕۆژنامەکە دووپاتی کردەوە کە خواستی کارگێڕی یانە کەتەلۆنییەکە بۆ فرۆشتنی ئەو یاریزانە لەژێر ڕۆشنایی بوونی ئینیگۆ مارتینێز و ڕۆناڵد ئاراوخۆ و ئەندرێس کریستینسن و پاو کۆبارسی گەنج و ئیریک گارسیای بە خواستن بۆ جیرۆنا لە پۆستی بەرگریدا دێت لە لیستی بلاوگرانا.

 کەی جولس کوندێ پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە کرد؟

 بەرشەلۆنە سەرکەوتوو بوو لە گواستنەوەی یولس کوندێ لە گرێبەستێکی گەورەدا، کە لە هاوینی ٢٠٢٢ لە ڕیزەکانی سیڤیلیاوە هاتبوو، بە بڕی ٥٠ ملیۆن یۆرۆ.
 ئەم گرێبەستە شایەتی گرژیی نێوان یانە کەتەلۆنییەکە و چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپی بوو،  دیارترینیان چێڵسی بوو لەو کاتەدا.


PM:01:49:14/02/2024