بەرپرسێکی ئێرانی لە عێراق بە سەختی بریندار دەبێت

جێگری وەزیری نەوتی ئێرانی لە سەردانێکیدا بۆ عێراق لە ڕێگەی غەزالییە بۆ بەغدا تووشی ڕووداوێکی ھاتووچۆ بووە و بە سەختی بریندار بووە.

بە پێی سەرچاوە میدیاییەکان، ئەسەدوڵا ڕاشیدی جێگری وەزیری نەوتی ئێران بە سەردانێکی کەسی و بێ ئاگاداری حکومەتی عێراق و لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلەوە ھاتووەتە خاکی عێراق، لە ڕێگەی غەزالییە بۆ بەغدا بە ڕووداوی ھاتووچۆ برینداربووە، تا ئێستا دیار نییە کە کێی تری لەگەڵ بووە و مەبەستی هاتنەکەی بۆ عێراق چی بووە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، ھێزەئەمنی و فریاگوزاریەکان جێگری وەزیری نەوتی ئێرانیان گەیاندووەتە نەخۆشخانە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە و بە سەختی بریندارە و شۆفێرەکەشی گیانی لە دەستداوە.


AM:10:37:18/02/2024