بەرشەلۆنە بێدەنگکرا

لە یاریی چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنسلیگ ، لە یاریگای دیێگۆ مارادۆنا، ​​هەردوو یانەی بەرشەلۆنەو ناپۆلی بە گۆڵێک یەکسانبوون،ئەمەش پاش ئەوەی بەرشەلۆنە نزیکبوو لە بردنەوەی یاریەکە.

 لە سەرەتای گێمی دووەمدا ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی گۆڵێکی بۆ بەرشەلۆنە تۆمارکرد، دواتر ڤیکتۆر ئۆسیمێنی نەیجیریی گۆڵی یەکسانکردنەوەی یارییەکەی بۆ ناپۆلی کردەوە.

لەکۆتایدا یاریەکە 1-1تەواوبوو،یاری گەڕانەوە لە یاریگای بەرشەلۆنە دەبێت و بە براوە دەگاتە چارەکی کۆتایی.



AM:01:12:22/02/2024