تۆنی کرۆس بڕیارەکەی دا

تۆنی کرۆسی ئەڵمانی بڕیاریدا جارێکی تر بگەڕێتەوە بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیاو لە یۆرۆ یاری بکاتەوە.


 تۆنی کرۆس پاش بڕیاری گەڕانەوەی وتی: "هێشتا هەست بە باشی دەکەم و لە ڕووی جەستەییەوە ئامادەم بۆ گەڕانەوە بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی بەبێ هیچ کێشەیەک، ئەوەی کە من پێویستم بە پاڵەوانێتییەکە لەگەڵ وڵاتەکەم و ئەوەش هاندەرێکە”.

  کرۆس وتیشی:" بێگومان دەمەوێت هاوکاری هەڵبژاردەی میللی بم، بەڵام بە دڵنیاییەوە منیش تاکە فریادڕەس نیم، من تەنها کەسێکم کە لەگەڵ کەسانی تردا ڕێکبکەوم بەو هیوایەی بتوانین کارەکان بە ئەنجام بگەیەنین، هاوڕێکانی تیپەکەم دەناسم لە هەڵبژاردەی نیشتمانیدا، هەموویان سیفەتی گەورەیان هەیە. ئێستا کاتی ئەوە هاتووە وەک تیمێک ئەوە نیشان بدەین".

 

 لەکۆتایدا دەڵێت: "ناگلیسمان تەلەفۆنی بۆ کردم و پرسیاری ئەوەی لێکردم کە ئایا دەتوانم بگەڕێمەوە کە تا ئەو کاتە لە مێشکمدا نەبوو، ڕێککەوتین کە بیرۆکەکە بخەمە سەر سەرم و بیربکەمەوە تا بزانم چی ڕوودەدات، بیرم کردەوە و گوتم چی ئەگەر وا بووایە؟ چی ئەگەر وا نەبووایە "وە لەگەڵ هەر گفتوگۆیەکدا، بەبێ ئەوەی بچمە ناو وردەکاری زۆرەوە، زیاتر و زیاتر قەناعەتم پێدەهات. هەر بۆیە ویستم بڕیارەکە لە کاتی گونجاودا بدەم".


PM:07:47:22/02/2024