کەشناسی کۆتایی هاتنی شەپۆلی سەرماو رەشەبای راگەیاند


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات ئەمڕۆ دوو شەممە ئێوارەکەی کۆتایی بەو سەرما و رەشەبایە بێت کە هەرێمی بە شێوەکی گشتی و سلێمانی بە شێوەیەکی تایبەتی گرتۆتەوە، بەڵام پلەکانی گەرما ئەمڕۆش بە ساردی دەمێنێتەوەو سبەی بەرزدەبێتەوە. 
کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بەم شێوەیە دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە:

کەش، ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی رەشە با تاکو و کاتەکانی ئێوارە لەهەندێ ناوچەکانی هەرێم بەتایبەتی لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی وهەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان. 
خێرای با، لەسەرخۆ – مامناوەند ٢٠- ١٠ کم/س دەبێت لەناوچەکانی رەشەبا ٤٠-٢٠ کم/س هەندێ کات چالاک دەبێ بۆ سەروی ٤٠ کم /س دەبێت. 
ئاراستەی با، باکووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما، نزم دەبێتەوە بە نزیکەی ٤ تا ٦ پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ . 

سبەی سێ شەممە  ٢٧ ی شوبات بەمشێوەیەیە:

کەش،ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بۆ هەوری تە واو دەگۆڕێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکاندا. 
پلەکانی گەرما، کەمێک بەرز دەبێتەوە (١-٢ ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ . 
خێرای با، لەسەرخۆ – مامناوەند ٢٠-١٠کم/س دەبێت.
ئاراستەی با، باکووری خۆرهەڵات دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ١٤
سلێمانی :١٠ 
دهۆک : ١٣ 
زاخۆ: ١٤
هەڵەبجە: ١١ 
کەرکوک: ١٧ 
سۆران: ٩ 
حاجی ئۆمەران: -٣
گەرمیان: ١٥ 



AM:11:22:26/02/2024