بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش، کەم کردووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٤، بانکی ناوەندی بڕی ٢٠٦ ملیۆن و ٥٥٥ هەزار و ١٦ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ١٧٦ ملیۆن و ٥٢٥ هەزار و ١٦ دۆلار بەشێوەی حەواڵە و ٣٠ ملیۆن و ٣٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
ئەمە لە کاتێکدایە دوینێ بانکی ناوەندی بڕی ٢١١ ملیۆن و ٦٢٣ هەزار و ٦٣٣ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ١٧١ ملیۆن و ٦٣٣ هەزار٦٣٣ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٣٩ ملیۆن و ٩٩٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بوو.
نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بەیانیدا بە ١٥١ هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.