ڕیال مەدرید گرێبەستێکی نوێی بۆ تیپی خەونەکان زیادکرد

 ڕۆژنامەی زە ئەتلەتیکی بەریتانی ئاشکرایکردووە، یانەی ڕیال مەدرید لەگەڵ ئەلفۆنسۆ دەیڤسی کەنەدی، ئەستێرەی یانەی بایرن میونخ ڕێککەوتنی زارەکی کردووە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو ببێتە یاریزانی تیپی شاهانە.

ئەمە لە کاتێکدایە گرێبەستی بەرگریکاری چەپی کەنەدی لە کۆتایی وەرزی داهاتوو کۆتایی دێت.

 ڕیال مەدرید هەوڵدەدات گرێبەستێکی بەهێز ئەنجامبدات کە پاڵپشتی ئەو "تیپە خەوناوییە” بکات کە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید هەوڵدەدات دروستی بکات، لەژێر ڕۆشنایی ئەوە  ڕێککەوتنێکی فەرمی لەگەڵ کیلیان مباپی فەرەنسیش کراوە، بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەی مێرێنگەوە بکات لە مێرکاتۆی داهاتوو.

 لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی "مارکا”ی ئیسپانی ڕەوایەتی دانوستانەکانی پشتڕاستکردەوە و ڕۆژی دووشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: ڕیاڵ مەدرید خۆی ئامادە دەکات بۆ دانوستان لەگەڵ بایرن میونشن بۆ ئەوەی دەیڤز بگوازێتەوە.

 لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەشی خستۆتەڕوو: دوای دوایین دیدار لەگەڵ بریکاری یاریزانەکە، بایرن دەستی لە ڕۆیشتنەکەی کێشاوەتەوە و داوای 50 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ ڕۆیشتنی، ئەو یاریزانە ماوەیەکی زۆرە لەبارەی داهاتووی خۆیەوە ڕوون بووە، ئەویش یاریکردنە لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید”.

 "مارکا" ئاماژەی بەوەشکرد، هەر کە فلۆرێنتینۆ پێرێز ڕەزامەندی دا، یانەکە دەست بە دانوستانەکان دەکات لەگەڵ بەرپرسانی بایرن، ئەگەری زۆرە بە ئۆفەرێکی کەمتر دەستپێبکات کە نزیکەی 35 ملیۆن یۆرۆیە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی دەیڤز تەنها ساڵێکی ماوە لە  گرێبەستەکەیدا، بەڵام مەدرید بەزۆری بە لێهاتوویییەکی زۆرەوە مامەڵە دەکات لە... ئەم دانوستانانە کەمتەرخەمی لە چەند ملیۆنێک ناکەن بۆ ئەوەی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕازی بکەن و گرێبەستەکە تەواو بکەن، وەک ئەوەی ١٠ ساڵ لەمەوبەر لە حاڵەتێکی زۆر هاوشێوەدا لەگەڵ یاریزانێکی دیکەی بایرن میونشن ڕوویدا، تۆنی کرۆس کە تێچووی گرێبەستەکەی ٢٥ ملیۆن بوو، دەتوانرێت بە یەکێک لە قازانجترین گرێبەستەکانی مێژووی مۆدێرن هەژمار بکرێت بۆ یانەکە".

 ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتەوە: پێشبینی دەکرێت هاتنی دەیڤز کاریگەری لەسەر مێندی هەبێت، کە گرێبەستەکەی لە مانگی حوزەیرانی 2025 کۆتایی دێت، هەرچەندە یانەی ڕیال مەدرید هێشتا ئۆفەری نوێکردنەوەی بۆ نەکردووە.

 دەیڤز لەم وەرزەی ئێستادا 27 یاری لەگەڵ بایرن ئەنجامداوە و گۆڵێکی تۆمارکردووە و سێ ئەسیستیشی کردووە.


PM:02:35:26/02/2024