کچە گۆرانیبێژی لاوی باشوری کوردستان بانە شێروان، بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیک نوێترین کاری هونەری خۆی بڵاوبکاتەوە.
بانە لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێکس) تۆمارێکی ڤیدیۆی بەشێک لە بەرهەمە نوێیەكەی بڵاوكردەوە كە لە لەندەن كاری وێنەگرتنی بۆ ئەنجامدراوە و بڕیارە بەمزوانە بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاویبكاتەوە.
بانە شیروان خەڵکی شاری سلێمانییە و لە ساڵی ٢٠٠١ لە دایكبووە، لەگەڵ خانەوادەکەی لە دەرەوەی وڵات دەژی، بانه یەکێك بوو لە بەشداربووەکانی بەرنامەی (کورد ئایدڵ)ی کەناڵی کوردسات، سەرەتا بە وتنی گۆرانی ئینگلیزی بەشداری کرد و ههتا كۆتا قۆناغی پرۆگرامهكه مایهوه، هاوکات لە دوای بەشداریکردنی لە بەرنامەکە ناوبانگی دەرکردووە و خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە و، ئێستا زیاتر گۆرانی بە زمانی ئینگلیزی دەڵێت و زیاتر لە بەریتانیا دەژی.