لەهەولێر كلنیكی كچە مۆدێلێك بەهۆی نا یاسایی بوونیەوە داخرا

 كچە مۆدێلێك بەناوی (ز س) كە خۆی وەك پزیشكی ددان ناساندبوو، دەركەوت بڕوانامەكەی ساختەیەو لەڕۆژی٢٧ ی شوباتی ٢٠٢٤  بەبڕیاری ژمارە ٣٧ لە ١٨/٢/٢٠٢٤ لیژنەی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر بە بڕیاری دادگای لەسەر سکاڵای داواکاری گشتی و سەندیکای پزیشکانی ددان/لقی هەولێر، نۆڕینگەکەی داخست.

 بەپێی زانیارییەکانی " سپی " داخستنی ئەو نۆڕینگەیە لە کاتێکدایە کە چەندین دەستێوەردانی حزبی لە کەیسەکە کرا بەمەبەستی رێگرتن لە داخستنی، بەڵام لەکۆتاییدا دادگا سوربوو لەسەر بڕیاری داخستن. 

نۆرینگەکە داخراوە تا ئەو کێشەیە یەکلایی دەبێتەوە. وەک لە نوسراوی دادگادا هاتووە.

كچە مۆدێل (ز .س) چەند ساڵێكە لەهەولێر نۆڕینگەی بەناوی پزیشكی ددان داناوەو لەلایەن سەندیكای پزیشكان بڕیاری داخستنی دراوەو چەند جارێكیش لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار داخراوە، بەڵام بەهۆی دەستوەردانی شەخسییەوە كراوەتەوە تا سەرئەنجام بەر لەچەند رۆژێك لەمەوبەر دادگا بڕیاری داخستنی داو رۆژی ٢٧ ی شوبات مانگە نۆڕینگەكە داخرا كە لە(شاری خەونەكان)ی شاری هەولێر بوو.



PM:10:53:29/02/2024