سیستانی یەکەم رۆژی رەمەزانی دیاریکرد


نوسینگه‌ی گەورە مەرجەعی شیعەی عێراقییەکان، عه‌لی سیستانی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی دیاریكرد و‌، به‌پێی رۆژژمێره‌كه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٢ ی ئازار کردە یەکەم رۆژی رەمەزان، لە کاتێکدا کە مەرجەعی سونەکان سعودیەیە پێشتر رایگەیاند ١١ ی ئازار یەکەم رۆژی رەمەزانە.

‌هەروەها نووسینگەکە رایگەیاندووە کە رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤ كۆتا رۆژی مانگی ره‌مه‌زان دەبێت.‌

بەو پێیە لەلای شیعەکان رۆژی پێنج شەممە ١١ ی نیسان دەکرێتە یەکەم رۆژی جەژن.

بەپێی رۆژ ژمێری فەلەکییە سونەکان رۆژی ١١ ی ئازار یەکەم رۆژی رەمەزانەو ١٠ ی نیسانیش دەکرێتە یەکم رۆژی جەژنی رەمەزان.



PM:12:14:01/03/2024