ئەمڕۆ هەینی دوای سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تورکیا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبووەوە و پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و دۆخی ئەمنی ناوچەکەیان تاوتوێکرد.
بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له میانی به‌شداریکردنیان له کۆڕبه‌ندی دیپلۆماسی ئانتالیادا، ئه‌مشه‌و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە) له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا کۆبووه‌وه، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ده‌رباره‌ی بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کان و هاریکاری هاوبه‌شی تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان به تایبه‌تی له بواری بازرگانی و ئابووریدا، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی دۆخی سیاسی و ئه‌منی عێراق و هه‌رێم بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
ئەوەش هاتووە" هه‌ردوولا باسیان له ئه‌گه‌ر و لێکه‌وته‌کانی دۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌که و پێشهاته‌کانی شه‌ڕ له غه‌ززه کرد، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له گرنگی هه‌وڵ و هاریکاری هه‌مه‌لایه‌نه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاشتیانه‌ی کێشه‌کان به گفتوگۆ و ده‌رفه‌ت و ڕێگه دیپلۆماسییه‌کان کرده‌وه و مه‌ترسییه‌کانی تیرۆر و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو".