کۆمسیۆنی هەڵبژاردن پێنج رۆژ تۆماری دەنگدانی نوێکردەوە

بۆ نوێکردنەوەی کارتی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە پێشبینی دەکرێت لە حوزەیرانی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت، پێنج رۆژی تر درێژکرایەوە.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " پێنج رۆژی تر تۆماری دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە".

وتەبێژی کۆمسیۆن ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە لە ماوەی هەفتەیەکدا سێ هەزار کەس کارتی دەنگدانی نوێکردۆتەوە، لەو ژمارەیە هەزارو ٤٢٥ کەس لە هەولێر و، هەزارو ٤٣ کەس لە سلێمانی و، لە دهۆکیش ٥٧٤ کەس تۆماری دەنگدان نوێکراوەتەوە.

کۆی ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە هەرێمی کوردستان ٣ ملیۆن و ٧٨٩ هەزار کەسە، لەو ژمارەیە تا ئێستا ٢ ملیۆن و ٣٥٠ هەزار کەس کارتی دەنگدانیان وەرگرتۆتەوە، هەرچی ئەو هاوڵاتیانەی کارتیان نوێ نەکردۆتەوە ژمارەیان یەک ملیۆن و ٤٤٠ هەزار کەسە.






PM:08:20:02/03/2024