شەپۆلێکی پێنج رۆژەی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات

هەرچەندە سبەی یەک شەممە و دوو شەممە بارانێکی کەم لە چەند شوێنێکی هەرێمی کوردستان دەبارێت، بەلآم شەپۆلێکی درێژخایەنی پێنج رۆژە لە کۆتایی هەفتەدا روو لە هەرێم دەکات.

ماڵپەڕی ئەکوا ویزەری جیهانی پێشبینی دەکات لە رۆژی ٧ ی ئازارەوە کە پێنج شەممە دەکات تا ١١ ی ئازار هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆک بارانێکی باشیان لی ببارێت و ئەو پێنج رۆژە بەردەوام بێت.

بەپێی پێشبینی ئەو ماڵپەڕە شەپۆلەکە تەنها بارانبارین دەبێت و وەکو سەرمای هەفتەی رابردوو نابێت کە شەپۆلێکی بەفر بارین بوو بە رەشەباوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەی و دوو سبەی دوو شەممە بارانێکی کەم لە هەندێک ناوچەی هەرێم دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانیش بەفرێکی کەم دەبارێت.



AM:12:30:03/03/2024