وێنە.. ژینێ ئەتروشی لە نوێترین دەرکەوتنیدا

گۆرانیبێژی دیاری شاری دهۆک ژینێ ئەتروشی کە لە ماوەکانی ڕابردوودا تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو، نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە. 

ژینێ لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵاتی ئینستاگرام تازەترین وێنەکانی خۆی بە بەرگی ڕەش بڵاوکردووەتەوە و بینەرەکانی سەرسامی خۆیان بە جوانییەکەی دەردەبڕن. 

ژینێ دوای زاڵبونی بەسەر نەخۆشی شێرپەنجەدا، تائێستاش بەردەوامە لەسەر كارە هونەرییەكانی و بڕیارە بەمزوانەش نوێترین بەرهەمی خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوبکاتەوە. 

ژینی ئەتروشی ساڵی (١٩٩٨) لە دایكبووە، خەڵکی شاری دهۆکە، بەڵام لە وڵاتی نەرویج گەورە بووە، ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی چەند گۆرانییەکە.


PM:12:20:06/03/2024