كۆبونه‌وه‌ی پێنج حیزبەکەی هەرێمی کوردستان ده‌ستیپێكرد


پێشنیوەرۆی ئەمرۆ دووشەممە پێنج حیزبی هەرێمی كوردستان (پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان، یەکگرتوی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی) لەبارەگای یەكگرتوو لەهەولێر دەستی پێکرد.

لە بزوتنەوەی گۆڕان عومەر سەید عەلی و جەلال جەوهەر بەشداریان کردوە، له‌كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیش عەلی باپیرو محەمەد حەکیم، لە پارتی دیموکراتی کوردستانیش، نێچیرڤان بارزانی، فازل میرانی، رۆژ نوری شاوەیس و هوشیاری زێباری‌و لەیه‌كێتیش مەلا بەختیارو عومەر فەتاح،  لە یەکگرتوی ئیسلامیش محەمەد فەرەج‌و هیوا میرزا سابیر، به‌شداری‌ دەکەن.

كۆبونەوەكەش بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستە وەزارییەكانی كورد لەبەغدا و یەكلاكردنەوەی پرسی پۆستی پارێزگاری سلێمانی و دۆخی ئێستای كۆبانێیە.

 چاوەڕوانیش دەکرێت کە نیكۆلای میلادینۆف نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق بەشداری کۆبونەوەکە بکات.



AM:11:09:13/10/2014