نوێترین هەواڵ لەسەر پێکانەکەی رافینها راگەیەنرا

 ڕافینهای یاریزانی بەڕازیلی، یاریزانی باڵی یانەی بەرشەلۆنە، لە کاتی یاری تیپەکەی بەرامبەر ڕیاڵ مایۆرکا لە گەڕی ٢٨ی خولی ئیسپانیا تووشی پێکان بوو.

 ڕافینها 10 خولەک پێش کۆتایی هاتنی گێمی یەکەم بەهۆی پێکانەوە ناچار بوو یارییەکە جێبهێڵێت و فێرمین لۆپێز لە شوێنی ئەو یاریزانەی گرتەوە.

 یاریزانە بەڕازیلییەکە پەیوەندی بە لیستی پێکانەکانەوە کرد، کە بریتین لە ئەلیخاندرۆ باڵدێ، گاڤی، پێدری و فرێنکی دی یۆنگ.

 بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، پێکانەکەی ڕافینها کێشێکی سەختە لە پاژنەی پێیدا و ئەوەش شتێکی جددی نییە و دەڵێت ئامادە دەبێت و لەنێو بژاردەکانی چاڤیدایە بەرامبەر ناپۆلی لە چامپیۆنزلیگ.


PM:01:55:09/03/2024