بەرشەلۆنە لەگەڵ ڕاهێنەری نوێ رێککەوت

 بەرشەلۆنە لەگەڵ فلیکیبئەڵمانی گەیشتە ڕێککەوتنێکی تەواو، ئەڵمانییەکە دەبێتە ڕاهێنەری نوێی بەرشەلۆنە.

 ئەمڕۆ دووشەممە، خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ بینی زەهاڤی، بریکاری هەردوو یاریزانی پۆڵەندی لیڤاندۆڤسکی و هانسی فلیکی ڕاهێنەری ئەڵمانی، لە بەرشەلۆنەی پایتەختی کەتەلۆنیا کۆبووەوەو دەگوترێت ڕێککەوتوون.

 ڕۆژنامەی  مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەکە زیاتر لە دوو کاتژمێری خایاند لە چێشتخانەیەکی بەرشەلۆنە، هەروەها دانوستان لەگەڵ فلیک، ڕاهێنەری پێشووی ئەڵمانی و بایرن میونشن بەردەوامە، بۆ ئەوەی ببێتە ڕاهێنەری داهاتووی یانەی بلاوگرانا.

 لەلایەکی دیکەوە، دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانە ئیسپانییەکە، ئەمەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، تا ئێستا یەکلایی نەکردووەتەوە کێ شوێنگرەوەی چاڤی وەرزی داهاتوو دەگرێتەوە، یان پەیوەندییان بە ڕاهێنەری داهاتووەوە کردووە، چونکە ئەولەویەتەکانی دیکە هەن کە دەبێت لە داهاتوودا چارەسەر بکرێن ."

 بەرشەلۆنە بەردەوامە لە گەڕان بەدوای ڕاهێنەرێکی نوێ بۆ جێگرتنەوەی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی، دوای ئەوەی لە کۆتایی وەرزی ئێستادا ڕۆشتنی خۆی ڕاگەیاند.

 جێگای سەرنجە کە زەهاڤی لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا شاهیدی یاری نێوان بەرشەلۆنە و خیتافی بووە، بڕیارە لە یاریگای بەرشەلۆنە ئامادە بێت بۆ بینینی یاری گەڕانەوەی پاڵەوانێتییەکانی چامپیۆنزلیگ، کە سبەی سێشەممە لەنێوان بەرشەلۆنە و ناپۆلی ئەنجام دەدرێت.


PM:11:22:11/03/2024