لێدوانی نوێی دادگای فیدراڵی لەسەر چارەنووسی موچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم

دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات و چارەنووسی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" موچەی مانگی ئازار پەیوەستە بە ئەلیکترۆنیکردنی موچەی سەرجەم فەرمانبەرانەوە". 

دادگای فیدراڵی عێراق، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" دارایی عێراق پابەندە بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی ناردنی پارە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەر فەرمانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی و بڕیاری دادگای فیدراڵی بڕیاردراوە بە ناردنی موچەی مانگی شوباتی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێم. 

دادەگای فیدراڵی لەبارەی شێوازی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی هەرێم، جەختدەکاتەوە کە ناردنی پارە بۆ مانگی ئازار پەیوەستە بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم.


AM:09:57:12/03/2024