بایکۆتی دەوام لە فەرمانگەکانی سلێمانی بەرفراوان دەبێت( نوێکراوەتەوە)

بایکۆتی دەوام لە فەرمانگەکانی سلێمانی بەرفراوان دەبێت و بەڕیوەبەڕایەتی خانەنشینی پێشمەرگەش بایکۆتی دەوامی کرد.

بەڕیوەبەڕایەتی خانەنشینی پێشمەرگە لە سلێمانی بەهۆی پێنەدانی مووچە بایکۆتی دەوامی راگەیاند.

دوو بەڕێوەبەرایەتی دیکەی سلێمانی ( بەڕێوەبەڕایەتی ئاو، کارەبای ڕۆژئاوای سلێمانی )ـیش بایکۆتکردنی دەوامیان ڕاگەیاند و کارمەندانی تاپۆش کارکردنیان ڕاگرت.


ئەمە لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەوە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی و کارمەندانی فەرمانگەی دادنووسی ٢ لە سلێمانی، بایکۆتیان ڕاگەیاند.

ئەم بایکۆتە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا تەنها یەک مووچە بە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دراوە.

لەگەڵ ئەوەی بەغداش مووچەی مانگی شوباتی بەشێکی زۆری وەزارەتەکانی ڕەوانە کردووە، بەڵام لە کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردرا مووچەکە دابەش نەکرێت، تا ئەو کاتەی بەغدا مووچەی وەزارەتەکانی دیکەش دەنێرێت.

نوێکراوەتەوە...




AM:11:15:17/03/2024