سەیری ریزبەندی نوێی لالیگا بکەن چی بەسەرهات

گەڕی 29ی خولی ئیسپانیا گۆڕانکاری لە ڕیزبەندی خولەکە روویداو لە کاتێکدا ڕیاڵ مەدرید بەردەوامە لە ڕێگا ڕاستەکەی بەرەو تاجی سەر نازناوەکە بە بردنەوەی بەرامبەر ئۆساسۆنا بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ هەنگاو دەنێت.

بەرشەلۆنە پلەی دووەمی لە  جیرۆنا ڕفاند ، دوای ئەوەی  بە سێ گۆڵی خاوێن لە ئەتلەتیکۆ مەدریدی بردەوە.

 جیرۆناش بە گۆڵێک بە خیتافی دۆڕا، ئەتلەتیک بلباویش سوودی لە کەوتنی ئەتلەتیکۆ مەدرید وەرگرت و پلەی چوارەمی بەدەستهێنا.

 ڕیزبەندی ٥ تیپی سەرەکی بەم شێوەیە بوو:

 1-ڕیال مەدرید: 72 خاڵ لە 29 یاریدا.
 2- بەرشەلۆنە: 64 خاڵ لە 29 یاریدا.
 3-جیرۆنا: 62 خاڵ لە 29 یاریدا.
 4- ئەتلەتیک بلباو: 56 خاڵ لە 29 یاری.
 5- ئەتلەتیکۆ مەدرید: 55 خاڵ لە 29 یاریدا.


AM:02:48:18/03/2024