بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش، کەم کردووەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ ئازاری ٢٠٢٤، بانکی ناوەندی بڕی ٢٤٥ ملیۆن و ٦٢٢ هەزار و ٧٢٤ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٢٦ ملیۆن و ٩٩٢ هەزار و ٧٢٤ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٨ ملیۆن و ٦٣٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی دوو شەممە بانکی ناوەندی بڕی ٢٤٢ ملیۆن و ٦٧٠ هەزار و ٦٨٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٢١ ملیۆن و ٨٥٠ هەزار و ٦٨٠ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٢٠ ملیۆن و ٨٢٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بوو.
نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بەیانیدا بە ١٤٩ هەزار و ٧٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.