دارایی هەرێم لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مۆڵەتی کۆکراوە بڕیارێکی نوێی دەرکرد

وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مۆڵەتی کۆکراوە و پاداشتی کۆتایی راژەی بۆ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بڕیارێکی نوێی دەرکرد و دەڵێت" ئەوانەی پلەی تایبەتییان وەرگرتووە پاداشتی خانەنشینییان بۆ خەرج ناکرێت". 

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم دوێنێ سێشەممە گشتاندنێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە" ئەو پۆلیسەی ١٥ ساڵ خزمەتی هەیە و تەمەنی لە ٤٥ ساڵ زیاترە خانەنشین دەکرێت و شایستەی مووچەی مۆڵەتی کۆکراوەی دەبێت بە مەرجێک لە ١٨٠ ڕۆژ زیاتر نەبێت". 

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هەر پۆلیسێک راژەکەی لە ١٥ ساڵ کەمتر نەبێت و تەمەنی لە ٤٥ ساڵ کەمتر نەبێت، هەروەها ئەوانەی پلەی تایبەتیان وەرگرتووە بەپێی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢١، پاداشتی خانەنشینیان بۆ خەرج ناکرێت.


AM:08:32:20/03/2024