کەرکوک.. بەهۆی قومارکردنەوە ٣٣ کەس دەستگیردەکرێن

پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی ٣٣ کەسی بە تۆمەتی ئەنجامدانی قومار لە مانگی ڕەمەزاندا لە کەرکوک ڕاگەیاند.

لە راگەیەندراوێکی پۆلیسی کەرکوکردا هاتووە" دوای دەستکەوتنی زانیاریی ورد و دروست، سەبارەت بە بوونی هۆڵێکی یاری قومار لە گەڕەکی قۆرییە، هێزەکانیان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و ٣٣ کەسیان دەستگیرکردووە".

ئەوەشخراوەتەڕوو" لەو کاتەی هێزەکانیان چونەتە ناو هۆڵەکە ئەو کەسانەی لەوێ بوون سەرقاڵی قومارکردن بوون و بازرگان و خاوەنکاری ناوداری تێدابووە، و لە رێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە بەڵگەکان کۆکراونەتەوە و لەبەردەستدان لەسەر بەڕێوەچوونی قومار لە هۆڵەکەدا، کە پێچەوانەی یاسا و دابونەریت و ئاین و پیرۆزی مانگی رەمەزانیشە".

پۆلیسی کەرک ڕوونیشیکردۆتەوە، لە ئێستادا بە گوێرەی ماددەی ٣٨٩ لە یاسای سزادان کەسەکان دەستگیرکراون و رووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە.


PM:05:52:22/03/2024