نوێترین زانیاری لەسەر پێکانەکەی میسی بڵاوکرایەوە

راپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی دوایین پێشهاتەکانی پێکانەکەی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینیان ئاشکرا کرد، دوای ئەو پێکانەی کە لیۆ لە کاتی یارییەکەی ئینتەر میامی بەرامبەر ناشڤیل لە جامی کۆنکاکاف تووشی بوو، کە لە ئەنجامدا تووشی پێکانێکی بچووک لە بڕبڕەکانی پشتیدا بوو.



 فیدراسیۆنی ئەرجەنتین ڕایگەیاند،میسی لەگەڵ تانگۆ بەشداری ناکات بەرامبەر سەلڤادۆر و کۆستاریکا لە پشووی نێودەوڵەتیدا.

 بەگوێرەی زانیارییەکان، مێسی لە یاریگای تیپەکەی ئینتەر میامی دەستی بە مەشق و ڕاهێنانی تاکەکەسی کردووە، ئەوەش لەلایەن تاتا مارتینۆی ڕاهێنەرەوە پشتڕاستکراوەتەوە کە پێکانەکەی بە باشی بەڕێوەدەچێت.

سکالۆنی راهێنەریش لەسەر میسی وتی:"  بەو پێیەی ئێستا مێسی لەگەڵمان نییە، دەبێت لە هەموو کاتێک زیاتر تیپ بین چونکە هیچ یاریزانێک نییە بتوانێت جێگەی بگرێتەوە.. ئەمە ڕاستییەکەیە, لەگەڵ مێسی قسەم کرد و چوومە ماڵەکەی و زۆر باش پێشوازی لێکردم.  لەم پشووەدا لەگەڵ زۆرێک لە یاریزانان قسەم کرد کە ماوەیەکی زۆرە لەگەڵمانن و ڕاستییەکە ئەوەیە کە متمانەم پێیان هەیە و زۆرم خۆشدەوێن.



PM:07:12:22/03/2024