لە هەرێم بارانی بەلێزمە دەبارێت


شارەزایەکی کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات لە سبەی یەکشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک بارانی بەخوڕ دەبارێت.

سادق عەتیە شارەزای کەشناسیی عێراق رایگەیاند" سبەی یەکشەممە شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات بە تایبەتیش سلێمانی و هەولێر و دهۆک دەگرێتەوە".

عەتیە پێشینی دەکات لەگەڵ بارانبارینەکەدا بایەکی توندیش روو لەو ناوچانە دەکات و لە دوای نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە بارانبارین کۆتایی پێ دێت.

پێشتر کەشناسی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە یەک شەممە شەپۆلێکی بە‌هێزی بارانبارینی بە لێزمە شارەکانی سلێمانی و هەڵبجەو باکوری کەرکوک دەگرێتەوەو، باران بارینەکە لە هەولێر و دهۆک ئاسایی دەبێت.



PM:10:35:23/03/2024