بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی چەند سەنتێک بەرزبووەوە.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٦ دۆلار و ٩٨ سەنتە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٦ دۆلار و ٨ سەنت بوو.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی گەیشتە ٨٢ دۆلار و ٢٣ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨١ دۆلار و ٩٥ سەنت بوو.
بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە بڕیارێکی وەزارەتی نەوتی عێراقەوە هەیە کە بڕیاریداوە لە مانگەکانی داهاتوودا هەناردەی نەوت بە بڕی ١٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە کەمبکاتەوە.