بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی ڕووی لە دابەزین کرد.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٤ دۆلار و ٨٩ سەنتە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٥ دۆلار و ٦٣ سەنت بوو.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی گەیشتە ٨٠ دۆلار و ٨٨ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨١ دۆلار و ٦٢ سەنت بوو.
بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە بڕیارێکی وەزارەتی نەوتی عێراقەوە هەیە کە بڕیاریداوە لە مانگەکانی داهاتوودا هەناردەی نەوت بە بڕی ١٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە کەمبکاتەوە.