پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ چوارشەممە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٤ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم دەستیپێکرد و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش پرسی مووچەی فەرمانبەران بوو.
ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی ئەنجام درا و تهوهری سهرهكی کۆبوونەوەکەش گفتوگۆ لەبارەی مووچەی مانگی (شووباتی) فهرمانبهران بوو.
لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار دراوە کە مووچەی مانگی ٢ دابەش بکرێت و هەروەها لیستی مووچەی مانگی ٣ ئامادە بکرێت و لە گەڵ گەیشتنی پارەکە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاریش دەکرێت.
ئەنجومەنی وەزیران چەن بڕیارێکی تری وەکو: لێخوشبون لە قەرزی ئاو و کارەبا و هاتوچۆ بە رێژەی ٢٠%، داوە و هەروەها بڕیار درا بە دابەشکردنی زەوی بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەرانی سودمەند نەبون لە وەرگرتنی.