" سپی " ناوی سەرۆک لیستی هاوپەیمانی سوسیالیست‌و زەحمەتکێش‌و شیوعی بڵاودەکاتەوە

ئەمڕۆ ٢٨  ئازار دوا وادەی پێشکەشکردنی ناوی لیست و کاندیدەکانە بە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، " سپی " ناو و چۆنێتی دابەشکردنی لیستی هاوپەیمانی کوردستان( هاوپەیمانی سوسیالیست‌و زەحمەتکێش‌و شیوعی ) بڵاودەکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " سەرۆکی قەوارەکە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆسیالیستە، لەسەر ئاستی پارێزگاکان، سکفان محەمەد لە حزبی زەحمەتکێشان سەرۆکی لیستەکەیە، کاندیدی دووەم شیوعی و سێهەمیش سۆسیالیستە.

هەرچی پارێزگای هەولێرە؛ سەرۆکی لیستەکە هیوا عومەر ئەندامی سەرکردایەتی حزبی شیوعیییە، کاندیدی دووەم بەڵێن ئەحمەدە سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانە، سێهەم سۆسیالیستە.

هەرچی پارێزگای سلێمانی یە، سەرۆكی لیست ریبین محەممەد حاجی مەحموودە لە سۆسیال دیموکرات، لە پارێزگای دهۆكیش سەرۆكی لیست، سەگڤان محەمەدە لە زەحمەتكێشانە، لە پارێزگای هەڵەبجە نەوزاد عەبدولقادر سەرۆكی لیستەکەیە سۆسیالیستە. 




AM:10:30:28/03/2024