بانکی ناوەندی ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش زیاتر کەمکردەوە

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە کە بەراورد بە دوێنێ ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش کەمترکردەوە. 

بانکى ناوەندى عێراق، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ بڕى ٢٥١ ملیۆن و ٧٢٤ هەزار و ٢٣١ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە". 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو بڕە ٦ ملیۆن و ٦٣٠ هەزار دۆلار بەشێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٤٥ ملیۆن و ١٩٤ هەزار و ٢٣١ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

دوێنێ بانکی ناوەندی ٢٥٧ ملیۆن و ٥٩١ هەزار و ١٩٥ دۆلاری خستە بازاڕەوە و ١٣ ملیۆن و ١٩٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش خستەڕوو.


PM:02:25:28/03/2024