بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٣٠ ی ئازاری ٢٠٢٤ نرخی هەردوو جۆری نەوت، برێنت و خاوی ئەمەریکی رووی لە بەرزبوونەوە کرد.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٨٧ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٨٦ دۆلار و ٨١ سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٣ دۆلار و ١١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨١ دۆلارو ٣٥ سەنت بوو.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت جارێکی تر دەگەڕێتەوە بۆ پێداویستی و داخوازی بازاڕ، ئەمەش پاش دوو رۆژ لە دابەزین سەرلەنوێ بەرزبووەو داواکاری لەسەر زۆربوەوە.