بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی نیسانی ٢٠٢٤ بۆجارێکی دیکە شەڕ و ئاڵۆزى لە نێوان چەکدارانی محەمەدى حاجى مەحمود و عەبدوڵاى براى لە گوڵەخانە روویدا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر موڵکێک هێزێکی چەکدارى عەبدوڵای حاجى مەحمود هێرشیانکرد و بەو هۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان چەکدارانی محەمەدى حاجى مەحمود و عەبدوڵاى براى لە گوڵەخانە دروستبوو.
تائێستا كوژراو و بریندار له ههردوولا نییە و هێزە ئهمنیهكانیش له ساتی دروستبوونی شهڕهكهوه له ههوڵدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخهكه و ئاساییكردنهوهی.
ماوی چەند مانگێکە کێشە و ئاڵۆزی لە نێوان محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیالیست و عەبدوڵای برای لەسەر کێشەی دارایی و زەوی دروستبووە.
هەروەها بڕیارە سبەینێ پێنج شەممە بە سەرۆکایەتی محەمەدی حاجی مەحمود کۆنگرەی هەشتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە گوڵەخانە بەڕێوەبچێت.