" کێشەی مووچە چارەسەر کرا "


سەرۆکی حکومەتی هەرێم ( ماوە بەسەرچوو ) لە راگەیاندنێکدا چارەسەری کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندنێکدا کە ئەمڕۆ ٣ ی نیسان بڵاوکرایەوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێت " دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر، بە هاوکاریی هەردوو تیمی سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی فیدراڵ و تیمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، توانرا چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دابنرێت."

راگەیاندنەکەی حکومەت سوپاسی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵی محەمەد شیاع سوودانی و هەموو ئەو هێز و لایەنانه دەکات کە هاوکار بوون تاکوو پێکەوە بتوانن بە سەر ئەو کۆسپ و تەگەرانەدا زاڵ ببن.

لە راگەیاندنەکەدا هاتووە" لە ماوەی ڕابردوودا، هەوڵی زۆر دراوە کە هاووڵاتییانی هەرێم نائومێد بکرێن، بۆیە جارێکی دیکەش سوپاسی خۆڕاگریی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دەکەم". 

 ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، " لەم دوو ڕۆژەدا دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت و هەوڵ دەدەین بەر لە جەژن، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداریش بکرێت".



PM:05:19:03/04/2024