لامین یامال باس لە داهاتووی خۆی دەکات لە بەرشەلۆنەو دلخۆشی خۆی بە ئۆفەری ٢٠٠ملیۆن یۆرۆیی دەردەبڕێت.
سەرەتا پرسیار لە لامین کرا کەگرێبەستەکەت تا ساڵی ٢٠٢٦ هەیە و پابەندبوون هەیە بۆ درێژکردنەوەی تا ساڵی ٢٠٣٠یە کاتێک تەمەنت دەبێتە ١٨ ساڵ. ئایا پێویستە هاندەران نیگەران بن لە داهاتووی تۆ لە وەڵامدا لامین وتی: من ئارامم، هێشتا دوو ساڵ ماوە بۆ دەیەی داهاتوو و گرنگترین شت ئەوەیە کە لە سەرووی هەموو شتێکەوە کاتێکی خۆش بەسەر بەریت".
لە،وەڵامی پرسیاری ئایا دەتەوێت وەک میسی و چاڤی و ئینێستا و پویۆل لە بەرشەلۆنە بیت، لە وەڵامدا لامین وتی: بەڵێ بە دڵنیاییەوە".
وتیشی:" ئەگەر ئەنسو فاتی بەردەوام نەبێت و ژمارە 10م پێ بدەن ئەوە شانازی و خەونە، هەر منداڵێک هیوای ئەوە دەخوازێت ببێتە ژمارە 10 لە بەرشەلۆنە".
لە وەڵامی پرسیاری ئایا بەرشەلۆنە ئۆفەرێکی بە بەهای 200 ملیۆن یۆرۆ بۆ تۆ ڕەتدەکاتەوە لامین وتی: دڵخۆشم بۆ ئەوەی کارەکانم بناسرێن بەڵام تەنها سەرنجم لەسەر یاریکردنە".