رۆژنامەنووس خاڤی میگێل سێ ڕۆژ پێش یاری بەرشەلۆنە بەرامبەر بە یانەی پاریس سانجێرمان لەسەر دۆخی یاریزانە پێکراوەکانی بەرشەلۆنە قسە دەکات و دەڵێت" فرێنکی دی یۆنگ و کریستینسن بەرامبەر پاریس ئامادە دەبن.بەڵام ئەوەی سەبارەتە بە پێدری، ئەستەمە ئامادە بێت.
هەروەها ئەمڕۆ دی یۆنگ هەموو مەشقەکانی تەواو کرد، بەڵام هەریەکە پێدری و کریستینسن تەنها بەشێکیان ئەنجامدا، و پێدەچێت ئەو سێ یاریزانە هەستێکی باشیان هەبێت
بە قسەی سەرچاوەکە، چاڤی گومانی هەیە، ئایا بە سێ یان چوار یاریزانی ناوەڕاست یاری دەکات بەرامبەر پاریس؟ باری جەستەیی کریستینسن و دی یۆنگ هۆکارێکی گرنگە بۆ ئەنجامدانی ئەم بڕیارە.
ئەگەر لەگەڵ چوار یاریزانی ناوەڕاست یاری بکات دوو یاریزان دەکاتە قوربانی و هێرشبەریش لیڤاندۆڤسکی و ڕافینیا دەبێت.
پاریس سانجێرمان و بەرشەلۆنە چوارشەممە لە یاریگای شازادەکان،لە یاری چوونی قۆناغی چارەگی کۆتایی چامپیۆنس لیگ یاری دەکەن.