"پێویستە هەڵبژاردنێكی بێگەرد لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچیت"

سەرۆکی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت" دەبێت هەڵبژاردنی هەرێم بەشێوەیەك بێت گەشەكردنی هەرێمی كوردستان و بەهێزكردنی پایەكانی دیموكراسی بەدوای خۆیدا بهێنێت". 


بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆکی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە لە بەغدا کۆبووەوە، لە دیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند" دەبێت هاریكاری و هەماهەنگییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا فراوانتر بكرێن و هەوڵەكان لە پێناو خزمەتكردنی خەڵك و سەرخستنی پرۆسەی حوكمڕانیدا بێت". 

لەبارەی هەڵبژاردنیش وتی" پێویستە هەڵبژاردنێكی بێگەرد لە هەرێمی كوردستان لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچیت و دەبێت بەشێوەیەك بێت گەشەكردنی هەرێمی كوردستان و بەهێزكردنی پایەكانی دیموكراسی بەدوای خۆیدا بهێنێت". 

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە رەخساندنی زەمینەیەكی لەبارتر بۆ بەردەوامی گفتوگۆكان لە نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان تاوەكو پێكەوە بەرنامەی چاكسازی حكومەت جێبەجێبكەن و سەقامگیری وڵات بپارێزن". 


PM:09:20:07/04/2024