بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوت لە رۆژهەڵاتی نرخی هەردوو جۆری نەوت، برێنت و خاوی ئەمەریکی رووی لە بەرزبوونەوە کرد.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٨٩ دۆلار و ٩٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٨٩ دۆلار و ٨٠ سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٥ دۆلار و ٤٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٥ دۆلارو ٢ سەنت بوو.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت جارێکی تر دەگەڕێتەوە بۆ پێداویستی و داخوازی بازاڕ، ئەمەش پاش دوو رۆژ لە دابەزین سەرلەنوێ بەرزبووەو داواکاری لەسەر زۆربوەوە.، هەروەها بەهۆی نیگەرانی لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردووە.