هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، ئەوەی تا ئێستا ڕوویداوە

٩٩٪ مووشەک و درۆنەکانی ئێران پووچەڵکرانەوە و تەنیا زەرەرەکێ کەم بە شوێنێکی نیزامی ئیسرائیل کەوتووە، ئیسرائیل دەڵیت" وەڵامێکی بێ وێنە دەدەینەوە".

لە سەعاتەکانی سەرەتای بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی ئێران، کۆماری ئیسلامی بە سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی کروز و بالستیک هێرشی کردە سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل کە یەکەم خەونی ڕاستەوخۆی دوو وڵات بوو لە ماوەی ٤٥ ساڵی ڕابردوودا.

دانیال هاگاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل دوای هێرشەکە ڕایگەیاند" زیاتر لە ٣٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی کروز و مووشەکی بالیستیک لە ئێرانەوە بەرەو ئیسرائیل هەڵدراون".( ١٨٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ١١٠ مووشەکی زەمین بە زەمین و ٣٦مووشەکی کروزی لە هێرشەکەی بۆ سەر ئیسرائیل بەکارهێناوە).

بەڵام ڕاپۆرتە جیاوازەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە "زۆرینەی ڕەهای" ئەو مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە ڕێگرییان لێکراوە و لەناوبراون و سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت زۆربەیان "لە دەرەوەی خاکی ئیسرائیل" خراوەتە خوارەوە.

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل هەروەها وتی" لانیکەم شوێنێک لە باشووری ئەو وڵاتە کراوەتە ئامانج، بەڵام زیانی جددی بەم ناوەندە سەربازییە نەگەیشتووە".

لای خۆیەوە بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل رایگەیاندووە" وەڵامێکی بێ وێنە بە ئێران دەدەینەوە".

لە بەرامبەردا ئێرانیش دەڵێت" هێرشەکانمان کۆتایی پێهات بەڵام ئەگەر ئیسرائیل هەڵەیەکی دیکە بکات ئەوە وەڵامی ئێران زۆر توندتر دەبێت".

بەپێی ئامارەکانی فریاکەوتنی ئیسرائیل، تەنیا کچێکی تەمەن ١٠ ساڵ بەهۆی چەقۆ بریندار بووە.



AM:09:04:14/04/2024