فەرەنسا داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات خۆیان لە گەشتکردن بۆ چوار وڵات بە دوور بگرن

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئەمڕۆ یەکشەممە داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد کە خۆیان لە گەشتکردن بۆ چوار وڵات بە دوور بگرن، لە نێویاندا عێراق، ئەمەش دوای هێرشەکەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل دێت. 

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کردووە" خۆیان لە گەشتکردن بۆ عێراق، ئێران، لوبنان، ئیسرائیل و  بەدوور بگرن". 

ئەمەش دوای هێرشێکی بەرفراوانی ئێران دێت بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی بالیستی و مووشەکی کروز کە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە ئاراستەی شوێنە سەربازییەکانی ئیسرائیل کران. 

هاوکات ئیسرائیل ڕایگەیاند کە" توانیویەتی لە ڕێگەی بەرگرییە ئاسمانییەکانی خۆیەوە زۆربەی ئەو موشەک و فڕۆکانە بخاتە خوارەوە لەگەڵ یارمەتی هاوپەیمانەکانی". 


PM:09:23:14/04/2024