نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆری برنت و خاوی ئەمەریکی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوت لە رۆژهەلآتی ئاسیا دابەزینێکی کەمی بەخۆوە بینی.

نرخی یەک بەرمیل برنت لە ئێستادا بە ٨٩ دۆلار و ٩٠ سەنت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٩٠ دۆلارو ٤٥ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل خاوی ئەمەریکی بە ٨٥ دۆلار و ١١ سەنتە، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٨٥ دۆلار و ٦٦ سەنت بوو.

نزمبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە بارگرژی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەمی دواخوازی هەیە لەسەر نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا.




AM:10:18:15/04/2024