لەبارەی مووچەی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم زانیاری نوێ ڕاگەیەندرا

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ گه‌نجینه‌كانی هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت" لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی فه‌رمانبه‌رانی عێراق، دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێت". 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ گه‌نجینه‌كانی هه‌رێم، له‌ لێدوانێكدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" بڕیارە لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هه‌رێم بکرێت". 

لەبارەی ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغداد ئاماژەی بەوەکردووە، لیستی مووچەی مانگی چواری هەرێم لەم هەفتەیەدا ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌كرێت و دوای وردبینیكردنی لە ڕۆژی (٢٠ تا ٢٥)ی ئەم مانگە پارەکەی بەغداد ره‌وانه‌ی هەرێم دەکرێت. 


AM:12:01:16/04/2024