نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٤ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان نرخی نەوت بە هەردوو جۆری برێنت و خاوی ئەمەریکی رووی لە بەرزبوونەوە کرد.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٩٠ دۆلار و ٦٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٩٠ دۆلار و ١ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٥ دۆلار و ٩٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٥ دۆلار و ٤١ سەنت بوو.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە پێداویستی و داخوازی بازاڕەوە هەیە، هەروەها نیگەرانی لە هێرشی ئێران بۆسەر ئیسرائیل و گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ جارێکی دیکە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت. 


AM:08:05:16/04/2024