کۆشکی سپی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی بایدن و سودانی بڵاوکردەوە

کۆشکی سپی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی عێراقی بڵاوکردەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا پرسی مووچە و هەڵبژاردنەکانی هەرێم و چەند تەوەرێکی دیکە تاوتوێ کران. 

كۆشكی سپی، ئەمڕۆ سێشەمە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٤ لە کۆشکی سپی میوانداری محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی كرد و هەردوولا پابەندبوونی خۆیان بە هاوبەشی ستراتیژی هەمیشەی نێوانیان دووپاتكردەوە". 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" بایدن لە میانی دیدارەکەدا دەستخۆشی لە ڕێککەوتنی هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێم کردەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگە درێژخایەنانەی هەن". 

ئاماژەی بەوەشکراوە، سەرۆکی ئەمریکا پشتیوانی خۆی دووپاتکردەوە بۆ بەهێزکردنی دیموکراسی لە عێراق لە نێویاندا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە لە هەرێمی کوردستان.


AM:11:13:16/04/2024