نێچیرڤان بارزانى ڕایدەگەیەنێت" دەتوانین بە بەشداری هەموو لایەک هەڵبژاردن ئەنجامبدەین".
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکى هەرێمى کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەشتەمین دیداری سلێمانی وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند" هەرێمى کوردستان ئەزموونێکى گەورەى سەقامگیری و دیموکراسی هەیە و رێگە نادەین هەرێم ببێتە مایەى هەڕەشە و هێرش بۆسەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ".
ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە لایەنە سیاسییەکان بۆ بەرژەوەندی نیشتمان ڕێکبکەون و بەو شێوەیە دەتوانن هەڵبژاردنێکی ڕوون و دادپەروەرانە بکەین، بە ڕەزامەندی و بە بەشداری هەموولایەک.
ئەمڕۆ لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی چالاکییەکانی کۆڕبەندی هەشتەمی دیداری سلێمانی بە بەشداری کەسایەتییە سیاسی و ئابووری و ئەکادیمییەکان لە ژێر ناونیشانی (ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) دەستیپێکرد و
بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
لە دیداری سلێمانی ژمارەیەک سەرکردە و کەسایەتی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوروپا و ئەمریکا باس لە پرسە سیاسی و ئابووری و ژینگەییەکان دەکەن.