هەولێر.. ئەو کچەی چەند مانگی رابردوو لە شوقەیەک کەوتە خوارەوە، ئەمڕۆ تەرمەکەی بە کوژراوی دۆزرایەوە

 ئەو کچەی چەند مانگ لەمەوبەر لە شوقەیەکی نیشتەجێبوونی هەولێر کەوتە خواربووە بە سەختی بریندار بوو، ئەمڕۆ بە کوژراوی تەرمەکەی دۆزرایەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی(سپی) ئەو کچەی پێنج مانگ لەمەوبەر لە شوقەکانی ئیسکانی هەولێر خرابوویە خوارەوە، ئەمڕۆ تەرمەکەی بە کوژراوی لە ماڵی کچەکە خۆیدا دۆزراوەتەوە و لە ئێستادا لە پزیشکی دادی هەولێرە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە پۆلیسی هەولێر هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی رووداوەکەوە و چۆنیەتی گیان لەدەستدانی بڵاونەکردووەتەوە.

دایکی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە" دوای ئەوەی ئەو کەسانەی کە کچەکەیان بەردابووە ئازاد کراون، باوکی وتویەتی کچەکەم دەکوژم، دواتر دەسترێژی گولـلەی لێکردووە ".

رۆژی ١٧ی ١١ی ساڵی رابردوو، لە شوقەیەکی نیشتەجێبوونی هەولێر، کچێک کەوتە خوارەوە و دواتر دوو کەس بە تۆمەتی فڕێدانەخوارەوەی دەستگیرکران، کە دوو کەسایەتی بەناوبانگی تیکتۆک بوون.



PM:01:39:17/04/2024