نرخی دینار بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لەگەڵ کردنەوەی بازاڕدا بە بەراورد بە دوێنێ بەیانی بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.
پەیامنێری " سپی " لە بازاڕی دراوی سلێمانی بەم شێوەیە نرخی دراوە بیانییەکانی راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزارو ٦٠٠ دینارە، دوێنێ بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ١٤٧ هەزارو ٢٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٦ هەزارو ٤٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٩ هەزارو ٧٠٠ دینارە.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزارو ٣٨٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزار و ٢٥٨ لیرەی تورکییە.
AM:09:57:22/04/2024