شارەزایەکی کەشناسی: کەشێکی دەگمەنی بەهارە بەڕێوەیە کە ٤٠ ساڵە وێنەی نەبووە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاماژە بە هەیشتنی کەشێکی بارانوی دەکات بەهۆی نزمەپاڵەپەستۆوە کە لەماوەی ٤٠ ساڵی رابردوودا وێنەی نەبووە.

سادق عەتیە کەشناسی دیاری عێراقی لە پێگەی کۆمەڵایەتی خۆی لە فەیسبۆک ئاماژەی بەوەداوە کە لە ئیستادا چاوەڕێی کەشی بەهارەین کە لە کۆتایی ئەم مانگەدا دەست پێدەکات و لە مانگی داهاتووشدا بەردەوامی دەبێت.

عەتیە نووسیوێتی" بەدڵنیاییەوە شەپۆڵی بەهێز و بەخوڕی باران لەگەڵ خۆی دەهێنێت، بەڵام دیاریکردنی ئەو ناوچە و پارێزگایانە کە بارانەکە دەیانگرێتەوە لە ئێستادا تووشی هەڵەی زۆرمان دەکات، بەهۆی ئەوەی لە کەشی بەهاردا پێشبینییەکان زۆربەی جار راست دەرناچن و گۆڕانکاریت خێرا لە کەشوهەوا روودەدات بەهۆی ناجێگیری رەگەزەکانی کەشوهەوا".

هەروەها بڵاویکردووەتەوە" کاریگەرییەکانی نزمەپاڵەپەستۆی باران لە کۆتایی ئەم مانگەدا( نیسان) روودەکەنە عێراق، ئەم رووداوە، بەرووداوێکی زۆر نامۆ و دەگمەنی کەش دادەنرێت و لەماوەی ٤٠ ساڵی رابردوودا تۆمار نەکراوە".



AM:12:04:24/04/2024