فازڵ نەبی: هەفتەی داهاتوو عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە دەکات

بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند" بە دڵنیاییەوە هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات".

لەو بڕوایەشدابوو تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو مووچەکە بگات.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە دوێنێ ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا رایگەیاند" بۆ مووچەی مانگی نیسان کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، بە فەرمی لیستی وردبینیکراو و پەسەندکراوی مووچەخۆرانی هەرێم بە زانیاری پێویستەوە بۆ مانگی نیسان ئاراستەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ کراوە".

وتیشی" چاوەڕوان دەکرێت هاوشێوەی مانگی ڕابردوو، لەگەڵ مووچەی ناوچەکانی دیکەی عێراق بنێردرێت".


PM:12:31:25/04/2024