نرخی زێڕ دادەبەزێت

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٤ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی دابەزی  و هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە دوو هەزار و ٣١٨ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٥٤٣) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٥٠٠) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٤٨٠) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٤١٧) هەزار دینارە.

جێگای ئاماژەیە ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٥٠٠ دینار دەشکێنرێتەوە.



PM:01:15:25/04/2024