لە بەندیخانەی سەقز سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێک جێبەجێکرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٤ لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سەقز سزای لە سێدارەدانی هاوڵاتییەک جێبەجێکرا. 
 
بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، فەرزاد خادم خەڵکی شاری سەقزی سەر بە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بەندیخانەی ناوەندی سەقز لە سێدارەدراوە.
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژێک پێش لە سێدارەدانی ئەو بەندکراوە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی، گواستراوەتەوە بۆ ژووری تاکە کەسی زیندانی سەقز. 
 
فەرزاد خادەم چوار ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەستی یەکێک لە هاوڕێکانی" بە ناوی تیرداد ئاتەش ئەفروزی دەستگیرکرا و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا. 


PM:03:11:25/04/2024